سەرۆکایەتی شارەوانی سەنگاو
١٠٠ پارچە زەوی لە ناحیەی سەنگاو دابەشکرا
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٩/٩/٢٠٢٦)، سەرۆکایەتی شارەوانی سەنگاو دەستی بە قۆناغى دووەمى دابەشکردنى زەوی کرد و ١٠٠ پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنورەکە دابەشکرد.
دابەشکردنەکە بەپێى خاڵبەندیی ئەنجامدرا و لەخاڵی ( ٣٥)ەوە بۆ خاڵی (١٧) زەوییان وەرگرت کە بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری ناحیە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی و ژمارەیەک لێپرسراوی حکومی ناوچەکە بەڕێوەچوو.
سەرۆکایەتی شارەوانى سەنگاو ڕایدەگەیەنێت؛ ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی کە لە قۆناغی دووەم زەوییان پێنادرێت، ئەوا دڵنیایان دەکەینەوە کە لە قۆناغەکانی داهاتووتر سودمەند دەبن.














