زانیارى گشتىشارەوانیەکان

بەڕێوەبەری گشتی ڕێز و سوپاسی بەخشییە ژمارەیەک سەرۆک شارەوانی

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی تایبەتدا، بە مەبەستی دەربڕینی ڕێز و سوپاس بۆ هەوڵەکانیان لە بواری بەڕێوەبردن و خزمەتکردن؛ ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق” بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕێز و سوپاسی بەخشییە سەرۆک شارەوانییەکانی (دووکان، پیرەمەگرون، سەرگەڵو، سورداش، خەلەکان، خدران، بنگرد).

لەچوارچێوەی مەراسیمەکەدا کە لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕێکخرابو، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی جەختی لەسەر گرنگی ڕۆڵی شارەوانییەکان لە پەرەپێدانی خزمەتگوزارییە شارستانییەکان و جوانکاری و پاکوخاوێنی شار و شارۆچکەکان کردەوە، هیوای خواست بەهەمان گوڕوتینی ڕابردوو بەردەوام بن لە خزمەتەکانیان.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، سەرۆک شارەوانییەکان سوپاسی بێپایانی بەڕێوەبەری گشتییان کرد کە هەردەم هاوکار و پاڵپشتییان بوە لە بەڕێوەچوونی کار و خزمەتەکانیان.

Back to top button