زانیارى گشتىشارەوانیەکان

10912 باراناو و مەنهۆڵ و ڕێڕەوی ئاوی لە سنوری پارێزگای سلێمانی پاککراونەتەوە

لەسەر ڕاسپاردەی ئەندازیار “ئاسۆ شێركۆ تۆفیق” بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەشی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان، لە ناوەڕاستی مانگی ئابەوە هەڵمەتێكی بەرفراوانی بەردان و پاككردنەوەی سەرجەم باراناو و مەنهۆڵ و ڕێڕەوە ئاوییەكان ئەنجامدراوە كە 9078 باراناو و 1712 مەنهۆڵ 122 ڕێڕەوی ئاوی لەخۆدەگرێت.

“سروش سازانی” لێپرسراوی بەشی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، هەڵمەتەكە لەچوارچێوەی پلانێكی پێشوەختە و ستراتیژیدایە كە لەسەر ئاستی 43 شارەوانی پارێزگای سلێمانی جێبەجێكراوە، ڕاشیگەیاند؛ هەڵمەتەكەیان ڕۆڵی گەورەی هەبووە لە ڕێگریكردن لە كۆبوونەوەی باراناو و دروستبوونی لافاو.

لێپرسراوی بەشی ژینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕاشیگەیاند؛ هەڵمەتەکە لە ماوەی یەک مانگدا و لە بەرەبەیانی زووی هەموو رۆژێکدا دوور لە چاوی کامێرا و میدیاکان لەسەر دەستی ژینگەپارێزانی کۆمپانیاکانی (ئانزو، گەردین و ئۆرانوس) و بە سەرپەرشتیی سەرپەرشتیارانی زۆن و چاودێرانی شارەوانییەکان ئەنجامدراوە.

Back to top button