سەرۆکایەتی شارەوانی سیدسادق
دروستکردنی هێڵی ئاوەڕۆ لە شاری سەیدسادق
لە درێژەی کاروچالاکییەکانی خۆیدا، شارەوانی سەیدسادق پڕۆژەی دروستکردنی هێڵی ئاوەڕۆ بە لولەی پۆلی ئەسیلین بۆ یەکێک لە کۆڵانەکانی گەڕەکی “کانی زەرد” خستە بواری جێبەجێکردن.
پڕۆژەکە لەسەر بودجەی داهاتی شارەوانی سەیدسادق جێبەجێ دەکرێت و لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت لە شارەوانییەوە سەرپەرشتی دەکرێت.



