سەرۆکایەتی شارەوانی بازیانشارەوانیەکان
پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و باراناوەکانی سەر ڕێگای سلێمانی- کەرکوک لەلایەن شارەوانی بازیان
سەرۆکایەتی شارەوانی بازیان بەهەماهەنگی کۆمپانیای ئانزۆ بەشێوەیەکی بەردەوام سەرقاڵی پاککردنەوەی ڕێڕەوی ئاوەڕۆ و قەنتەرە و باراناوەکانی سەر ڕێگای سلێمانی – کەرکوکە لەسنوری شارۆچکەی بازیان.
هەڵمەتەکان بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی شارەوانی بازیان بەڕێوەدەچن و ئامانج لێیان ڕێگریکردنە لە گیرانی ئاوەڕۆ و باراناوەکان و کۆبوونەوەی ئاو لە سنورەکە.



