Uncategorized
لابردنی زیادەڕەوییەکانی شۆڕش بەردەوامە
لەدرێژەی هەڵمەتی پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکان و لابردنی ئەو زیادەڕەویانەی کراوەتە سەر سنورەکە، تیمەکانی شارەوانی شۆڕش بەردەوامن لەکارکردن.
ئەمڕۆ سەرەڕای نالەبەری کەشوهەوا بەڵام ستافی هونەری و ئەندازیاری شارەوانی شۆڕش بەردەوام بوون لە کارکردن، هەڵمەتەکە ماوەی چەند ڕۆژێکە دەستیپێکردوە و ئامانج لێی پاککردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکان و دوورخستنەوەی مەترسی لافاوە لە سنوری ناحیەکە.



