سەرۆکایەتی شارەوانی خەلەکان

لابردنی پاشماوەی لافاو لە سنوری شارەوانی خەلەکان

شارەوانی خەلەکان بەهاوکاری کۆمپانیای ئانزۆ هەڵمەتێکی بەرفراوانیان بۆ پاککردنەوەی پاشماوەی بەرد و قوڕولیتەی لافاوەکەی سێشەممەی ڕابردوو جێبەجێکرد.

بەهۆی بارانبارین و دروستبوونی لافاوەوە، پاشماوەی بەرد و قوڕ و لیتەیەکی زۆر لەسەر ڕێگای سەرەکی و کۆڵانەکانی خەلەکان کۆببوەوە کە ئاستەنگی بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییان دروستکردبوو، هەربۆیە تیمەکانی شارەوانی بە هاوکاری ژینگەپارێزانی کۆمپانیای ئانزۆ هەڵمەتێکی گشتگیری پاککردنەوەیان ئەنجامدا.

Back to top button