سەرۆکایەتی شارەوانی ئاغجەلەر
هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی پاشماوەی لافاو لە ئاغجەلەر بەڕێوەچوو
دوای بارانبارینە بەهێزەکەی دوێنێ و دورستبوونی لافاو و زیانگەیاندنی زۆر بە ناحیەی ئاغجەلەر، ئەمڕۆ هەڵمەتێکی بەرفراوانی پاککردنەوە لە سنوری شارەوانییەکە بەڕێوەچوو.
هەڵمەتەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی کۆمپانیای ئانزۆ ئەنجامدرا و بەشێکی بەرچاو لە شەقام و کۆڵان و ماڵەکان لە پاشماوەی قوڕولیتە پاککرانەوە.





