بەڕێوبەری گشتی ڕێزلێنانی بەخشییە سەرجەم سەرۆک شارەوانییەکان
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١٦/١٠/٢٠٢٥ لە مەراسیمێکی تایبەتدا کە لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی دیوانی بەڕێوبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو، (ئەندازیار ئاسۆ شێرکۆ) بەڕێوبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە سەرجەم سەرۆک شارەوانییەکان.
لە دەستپێکی مەراسیمەکەدا کە بە بەشداری سەرجەم سەرۆک شارەوانییەکانی سنوری بەڕێوبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو، لە وتارێکدا بەڕێوبەری گشتی دەستخۆشی و پێزانینی خۆی بۆ تەواوی ئامادەبووان دەربڕی و ڕایگەیاند؛ بە هەوڵ و ماندووبوونی ئێوە خزمەتگوزارییەکان بەردەوامیان هەبووە و لە ئاست داخوازى هاوڵاتیانی سنورەکانتان بوون، ڕاشیگەیاند؛ ئێمە یەک تیم و یەك گروپین، پاڵپشتی تەواوی هەنگاوەکانتانم و پێکەوە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریییەكان بە دانیشتوانی یەكە كارگێڕییەكان دەبەینە ئاستێکی باڵاتر.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەشێک لە سەرۆک شارەوانییەکان سەرنج و تێبینییەكانی خۆیان خستەڕوو و ڕایانگەیاند؛ لەئێستادا بەرەوپێشچوونی بەرچاو لە كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیدا ڕوویداوە كە كاریگەری ئەرێنی لەسەر بەرێوەچوونی كارو پڕۆژەی شارەوانییەكانی ئەوانیش هەبووە، هاوكات سوپاسی زۆری بەرێوەبەری گشتی و تیمەكەیان كرد كە بەردەوام وەڵامدرەوەی خواست و داخوازییەكانیان بوون.
لە كۆتایی مەراسیمەكەدا، بەرێز بەڕێوەبەری گشتی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە سەرجەم سەرۆك شارەوانییەكان و هیوای خواست بەهەمان گوڕ و تینی ڕابردووەوە بەردەوام بن لە خزمەتەكانیان بە شار و شارۆچكەکانتان.















































