سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ

ژمارەیەک نەمامی واشنتۆنیا لە سنوری چەمچەماڵ چێنرا

لەچوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ سەوزکردن و ڕازاندنەوەی ڕێگاوبانی ناوچەکە، سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ ژمارەیەک نەمامی واشنتۆنیای لەسەر ڕێگای سلێمانی-کەرکوک چاند.

هەڵمەتەکە لەلایەن هۆبەی باخچەکانەوە ئەنجامدرا و ژمارەیەکی بەرچاو نەمامی واشنتۆنیا لەسەر جووتسایدەکە چێنرا کە ئامانج لێی ڕازاندنەوەی زیاتری شەقامەکەیە.

Back to top button