سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان

ئاوەڕۆی چەند ماڵێك لە دەربەندیخان چاككرا

هۆبەی ئامێرەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی دەربەندیخان لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا كاری لەسەر چاككردنی ئاوەڕۆی چەند ماڵێكی گەڕەكی دەرسیم كرد.

سەرەتا ڕێڕەوی ئاوەرۆكان لەڕێگەی ئامێری شۆڤڵ و حەفارەوە هەڵدرایەوە و پاشان كاری جێگیركردنی بۆری تایبەتمەندی بۆ كرا و داپۆشرایەوە، كارەكە لەسەر داواكاری خەڵكی گەڕەكی دەرسیم جێبەجێكرا و توانرا لەماوەی دوو ڕۆژ كاركردنی بەردەوام گرفتی ئاوەڕۆكەیان چارەسەر بكرێت.

Back to top button