زانیارى گشتىسەرۆکایەتی شارەوانی ناڵپارێز
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی سەرۆکایەتی شارەوانی ناڵپارێزی بەسەر کردەوە
ئەمڕۆ ٢٠٢٦/١/٢٩، ئەندازیار (ئاسۆ شێرکۆ) بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، بەیاوەری لێپرسراوی نوسینگە و ژینگە و خزمەتگوزاری و ئامێرەکان و کارگێڕی و باخچەکان شارەوانی ناڵپارێزیان بەسەرکردەوە.
ئامانجی سەردانەکە لە نزیکەوە ئاگاداربوون بوو لە کێشە و گرفتەکانی سنوورەکە.
پاش گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکی شارەوانی و کارمەندانی شارەوانی ناڵپارێز , بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنیدا بە هەموو توانایەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان بکات لە پێناو باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکانی سنورەکە.









