زانیارى گشتىسەرۆکایەتی شارەوانی گەرمک
وێستگەی دووەمی بەسەرکردنەوەکان؛ بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکان سلێمانی سەرۆکایەتی شارەوانی گەرمکی بەسەر کردەوە
لە درێژەی بەسەرکردنەوە مەیدانییەکانیدا، ئەمڕۆ ٢٠٢٦/١/٢٩، ئەندازیار (ئاسۆ شێرکۆ) بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و تیمی یاوەری، شارەوانی گەرمکیان بەسەرکردەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەرۆک و فەرمانبەرانی شارەوانی گەرمک ، کێشە و گرفتەکان تاوتوێ کران. بەڕێوەبەری گشتی بەڵێنیدا بە هەموو توانایەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان بکات ، بە مەبەستی پەرەپێدانی زیاتری خزمەتگوزارییەکان لە سنوورەکەدا.











