زانیارى گشتىسەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن

بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی سەردانی قایمقامیەت و شارەوانی پێنجوێنی کرد

​ئەمڕۆ ٢٠٢٦/١/٢٩، لە وێستگەی سێیەمی بەسەرکردنەوە مەیدانییەکانیدا، ئەندازیار (ئاسۆ شێرکۆ) بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی و تیمی یاوەری سەردانی قەزای پێنجوێنیان کرد.

​لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێز (عەدنان کاکەڕەش) قایمقامی پێنجوێن، بەڕێوەچوونی خزمەتگوزارییەکانی سنورەکە تاوتوێ کران. پاشان بەڕێوەبەری گشتی سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێنی کرد و لە نزیکەوە بەدواداچونی بۆ گرفت و ئاستەنگیەکانی شارەوانی پێنجوێن کرد.

لە کۆتاییدا، بەڕێزیان بەڵێنی دا بە هەموو توانایەکەوە کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و پەرەپێدانی خزمەتگوزارییەکان بکات.

Back to top button