سەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگرون
چەوڕێژکردنی چەند کۆڵانێک لە سنوری شارەوانی پیرەمەگروون
لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/١/٢٩، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکی شارەوانی، تیمەکانی هۆبەی ئامێرەکانی شارەوانی پیرەمەگروون هەڵمەتێکیان بۆ تەعدیلکردن و چەوڕێژکردنی چەند کۆڵانێکی گەڕەکی پێشەوا ئەنجامدا.
ئەم کارە بەتایبەت ئەو کۆڵانانەی گرتەوە کە دەکەونە نزیک خوێندنگەی (تابین)ی کچان، بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی قوتابیان و دانیشتووانی گەڕەکەکە.








