سەرۆکایەتی شارەوانی پیرەمەگرون
چاککردنەوەی بۆریی ئاوەڕۆی گەڕەکی تۆکمە لە پیرەمەگرون
لە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٢/٢، تیمەکانی هۆبەی چاککردنەوەی شارەوانیمان بە هاوکاری کۆمپانیای (ئانزۆ)، هەستان بە دانان و چاککردنەوەی بۆریی ئاوەڕۆی گەڕەکی تۆکمە.
ئەم بۆرییە بەهۆی لافاوەکانی پێشووەوە شکابوو؛ هەڵمەتەکە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەی ئاوەڕۆی گەڕەکەکە و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتییان ئەنجامدرا.






