سەرۆکایەتی شارەوانی پێنجوێن
شارەوانى پێنجوێن هێماى خۆشەویستى لە دەروازەى شارۆچکەکەدا جێگیرکرد
هاوشێوەى بەشێکى زۆر لە شارو شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان، سەرۆکایەتى شارەوانى پێنجوێن هێماى خۆشەویستى لە دەروازەى شارۆچکەکەدا جێگیرکرد کە وێنەى دڵێک و (ڕستەى خۆشم دەوێى پێجوێن)ە بە زمانى ئینگلیزى.
دانانى ئەم هێمایە پەیامى خۆشویستن و ڕێزگرتن و پاراستنى قەزاکەی لەخۆگرتووە، ئامڕازێکە بۆ هاندانى دانیشتووانى پێنجوێن تاکو هۆگرى و پەیوەستبوونیان بە قەزاکەیانەوە زیاد بکات و سروشت و ژینگەکەى بپارێزن.
