سەرۆکایەی شارەوانی خاڵخاڵان
گەڕەکی قەڵاتە لە خاڵخاڵان بە تەواوی کۆنکرێت کرا
تیمەکانی شارەوانی خاڵخاڵان پڕۆژەی کۆنکرێتکردنی گەڕەکی (قەڵاتە)یان بە درێژی (١٢٠٠) مەتر جێبەجێ کرد. بە ئەنجامدانی ئەم پڕۆژەیە، کە (٣٠٠) خێزان لێی سوودمەند دەبن، بە تەواو کردنی بەم پڕۆژەیە سەرجەم شەقام و کۆڵانەکانی ئەم گەڕەکە کۆنکرێت کران و هیچ شوێنێکی بێ خزمەتگوزاری تێدا نەما.





