سەرۆکایەتی شارەوانی گەرمک

کارەکانی یاریگای داخراوی گەرمک لە قۆناغی کۆتاییدایە

بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆکایەتی شارەوانی گەرمک، کارەکانی دروستکردنی یاریگای داخراوی شارۆچکەکە لەقۆناغی کۆتاییدایە.

بەوتەی شارەوانی گەرمک؛ یەکەمین یاریگای داخراوە کە لەمێژووی شارۆچکەکەدا جێبەجێدەکرێ، تێچووەکەی نزیکەی 10دەفتەر دۆلارە و لەلایەن کرێگرتەی شارەوانی گەرمکەوە دابینکراوە، ڕاشیدەگەیەنێت؛ بەمزوانە کارەکانی تەواو دەبێت و دەخرێتە خزمەت وەرزشکارانی سنوری شارۆچکەکە.

Back to top button