سەرۆکایەتی شارەوانی زەڕایەنشارەوانیەکان

٣٢٩ پارچە زەوی لە زەڕایەن دابەشکرا

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٦، سەرۆکایەتی شارەوانی زەڕایەن ٣٢٩ پارچە زەوى دابەشکرد کە ٤٦ پارچە زەوییان بۆ زیندانیانی سیاسی و ٢٨٣ پارچە زەوییان بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان بو.

دابەشکردنەکە بە تیروپشک و بەپێى خاڵبەندیی لە هۆڵی “شەهید قادر حەمەساڵح ” بە ئامادەبوونی سەرۆکی شارەوانی زەڕایەن و لێپرسراوانی حکومی ناوچەکە و نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو.

Back to top button