سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ

دورستکردنی ئاوەڕۆ و باراناو لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ

سەرۆکایەتی شارەوانی چەمچەماڵ بەردەوامە لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئاوەڕۆ و باراناوی قەزای چەمچەماڵ، لە نوێترین هەنگاویدا چەند باراناو و ئاوەڕۆیەکی لوولەیی لە دەروازەی چەمچەماڵ دروستکرد.

پڕۆەژەکە بە سەرپەرشتی ئەندازیار “شێرکۆ جەمال” ئەنجامدرا و چەند باراناو و ئاوەڕۆیەکی لوولەیی لە دەروازەی چەمچەماڵ و لە بەردەم باخچەی دەروازە دروستکرا، ئەوەش بە مەبەستی نەهێشتن و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو.

Back to top button