زانیارى گشتىشارەوانیەکان
پۆستى سەرۆک شارەوانى بەرزنجە ئاڵوگۆڕکرا
ئەمڕۆ ڕێکەوتى ٢٠ى تەموز ٢٠٢٦، بە سەرپەرشتى ڕاستەوخۆى ئەندازیار (ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق) بەڕێوەبەرى گشتى و بە ئامادەبوونى بەشێک لە لێپرسراوانى بەڕێوەبەرایەتیی گشتى شارەوانییەکانى سلێمانى؛ پۆستى سەرۆک شارەوانى بەرزنجە ئاڵوگۆڕکرا، (کمال محمود رسول) بەناونیشانى “س.ئەندازیاری کشتوکاڵی پێشکەوتوو” لە پۆستەکەی بەخشرا و (فریق حبیب تۆفیق) بەناونیشانى “س.ڕووپێوان” لە شوێنەکەى دەستبەکاربو.
لەچوارچێوەى ڕێوڕەسمى ئاڵوگۆڕکردنەکە؛ بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى سوپاسى سەرۆکى پێشووى شارەوانى بەرزنجەی کرد کە بەوپەڕى دڵسۆزییەوە ئەرکەکانى خۆى ڕاپەڕاندووە و هیواى خواست لە قۆناغەکانى داهاتووترى کارى وەزیفیدا سەرکەوتووبێت، هاوکات پیرۆزبایی لە سەرۆکى نوێى شارەوانى بەرزنجە کرد و بەڵێنیدا پاڵپشت و هاریکارییان بێت.




