زانیارى گشتىشارەوانیەکان

بەڕێوەبەری گشتی ژمارەیەک شارەوانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەسەر کردەوە

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢١ی تەموز، ئەندازیار “ئاسۆ شێرکۆ تۆفیق” بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی بە یاوەری ژمارەیەک لێپرسراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی، سەردانی مەیدانی شارەوانییەکانی ئەڵڵایی، بازیان، تەیناڵ، بەردەقارەمان، گۆپاڵەی کرد.

لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی بەدواداچوونی بۆ گرفت و ئاستەنگییەکانی ئەو شارەوانییانە کرد و بەشێوەیەکی مەیدانی ئاستی بەڕێوەچوونی کار و خزمەتگوزارییەکانی بەسەر کردەوە، لەهەمانکاتدا لەنزیکەوە گوێبیستی سەرنج و داخوازی لێپرسراو و فەرمانبەری بەش و هۆبەکانیان بو.

لەبەرامبەردا سەرجەم سەرۆک شارەوانییەکان سوپاسی بێپایانی بەڕێوەبەری گشتییان کرد کە هەردەم پاڵپشت و هاریکارییان بووە و هەرچی لەتوانایدا بوبێت سەبارەت بە پێشخستنی کاروباری شارەوانییەکان درێخی نەکردووە، ئاماژەشیان بەوەدا؛ کە ئەم بەسەرکردنەوە مەیدانییە هاندەر و پاڵپشتێکی بەهێزە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا.

Back to top button