سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان
دورستکردنی ئاوەڕۆی سندوقی بە گوژمەی 7 ملیار دینار لە دەربەندیخان
سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان بەردەوامە لە پەرەپێدانی ژێرخانی ئاوەڕۆ و باراناوی قەزاكە، لە نوێترین هەنگاویدا دەستیكرد بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی ئاوەڕۆی سندوقی كە دەڕژێتە بەنداوی دێوانە.
پڕۆژەکە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆكی شارەوانی و لەلایەن كۆمپانیای (پاراو) جێبەجێدەكرێت كە گوژمەكەی 7 ملیار دینارە .


