سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان

چاندنی نەمام لە شەقامى (شێرکۆ بێکەس)ى دەربەندیخان

هۆبەی باخچەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان هەڵمەتێکی نەمام ناشتنی لەسەر شۆستە و ناوەندی شەقامی ( شێرکۆ بێکەس ) لە دەروازەی دەربەندیخان – کەلار جێبەجێکرد کە بڕی 45 نەمامى ئەلبیزیاى تەمەن 3 ساڵ بو.

لەچوارچێوەى هەڵمەتەکە شارەوانى دەربەندیخان هەستا بە دانانی ڕاگر بۆ هەموو نەمامەکان بەمەبەستى پاراستنیان لە شکان و لاربوونەوە، پاشان دابینکردنی ئاو بە تەنکەر بۆیان، ئەم هەڵمەتە بەشێکە لە هەوڵەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخان بۆ سەوزکردن و بەخشینی سیمایەکی جوانتر شەقامە گشتییەکانى قەزاى دەربەندیخان.

Back to top button