سەرۆکایەتی شارەوانی گەرمک
دیواری ڕاگری ناوبازاڕی گەرمک نۆژەنكرايەوە
دوابەدوای ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانیی و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لیژنەیەكی تایبەتمەند لە شارەوانی گەرمك هەستا بە نۆژەنكردنەوەی دیواری ڕاگری ناوبازاڕی شارۆچكەكە.
پڕۆژەكە خۆی لە چاككردنەوە و لەبغكردن و بۆیاخكردندا دەبینییەوە كە لەسەر داهاتی ١٥٪ شارەوانی گەرمک جێبەجێكرا بەبڕی (٤٫٠٥٢٫٥٠٠) چوار ملیۆن و پەنجاو دوو هەزار و پێنج سەد دینار، دوای بۆیاخكردن كە دوا قۆناغی پڕۆژەكە بوو؛ لەئێستادا دیوارەكە سیمایەكی جوانتری بە ناوەندی بازاڕ بەخشیوە.






